AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٧:٣٩

ئێران هێرشی کردەسەر ڕاداری ئەمریکا لە دوورگەی بەحرەین

ئێران هێرشی کردەسەر ڕاداری ئەمریکا لە دوورگەی بەحرەین

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٢٢دا ڕایگەیاند: ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی سوپای دەستدرێژیکارانی ئەمریکا لە دوورگەی بەحرەین کراوەتە ئامانج و لەناوبراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێرێک لەمەوبەر، شەڕکەرە ئاسمانییەکانی سپای پاسداران، ڕاداری ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی دەستدرێژکارانی ئەمریکی لە دوورگەی بەحرەینیان کردە ئامانج و لەناویانبرد، ئەمەش لە وەڵامی دەستدرێژی ئاسمانی دوژمن بۆ سەر تاوەرێکی پەیوەندییەکانی سیریک.

ئەمە هۆشدارییەکی جیددییە بۆ دوژمنی دەستدرێژکار بۆ کۆتاییهێنان بە دهسدرێژی ئاسمانی و قاچاخچێتی نەوتی لە گەرووی هورمز.

لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی پێشێلکاری و دەستدرێژی، هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەبێ سنوور.

News ID 60805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha